دره‌نگانی شه‌و و له كاتی خه‌وتن، خه‌ڵكانێك هه‌ن به ده‌ست ئازاری زۆری ماسوولكه‌ی به‌شی پشته‌وه‌ی قاچایان له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، ئازاره‌كه هێنده زۆره وا ده‌كات خه‌ومان لێ نه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و گرژبوونه‌ی ماسوولكه مانای چییه و بۆچی ڕوو ده‌دات؟
گرژبوونی ماسوولكه له ئه‌نجامی لێكچوونی له‌ناكاو و لائیرادی ماسوولكه‌كان دروست ده‌بێت، له چه‌ند چركه‌یه‌ك بۆ چه‌ند خوله‌كێك به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه ئازار و هه‌ستیاری له ماسوولكه‌كه دروست ده‌بێت.
له‌باره‌ی هۆی تووشبوون به‌و حاڵه‌ته، پزیشكان ده‌ڵێن، ناتوانرێ هۆكارێكی دیاریكراو بۆ ئه‌و دیارده‌یه باسی لێوه بكرێت، چونكه هۆكاره‌كانی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازن و ته‌نیا یه‌ك هۆكاریش نییه كه ده‌بێته هۆی تووشبوون به‌و دیارده‌یه.
یه‌كێك له دیارترین هۆكاره‌كان زۆر دانیشتن و كه‌می جووڵه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌ندێجار شێوازی دانان و ڕاگرتنی قاچه‌كانیشت ڕۆڵ ده‌بینین له تووشبوون به‌و ته‌نگژه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه زۆرجار به‌هۆی دووگیانی له ژنان، یان به گه‌وره‌بوون و به ته‌مه‌ندا چوون، یان دروستبوونی كێشه له ده‌ماره‌كان و سووڕی خوێن و تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ن.













Leave a Reply