ئه‌مڕۆ كاسبكاران و خاوه‌نكاران له شاره‌كانی عێراق ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی داخستنی دووكان و شوێنه بازرگانییه‌كانیان كردووه و ئاماده‌نین دووكانه‌كانیان به ڕووی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی و مانگرتنه دژی زیادكردنی باجی گومرگی له‌سه‌ر كاڵاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه.
به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی باجی گومرگی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، دووكانداران و خاوه‌نكاران به ته‌واوی نیگه‌رانن و ئه‌و بڕه زۆره‌ی زیادكردنی باجی گومرگی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات هاووڵاتییانیش به ته‌واوی نیگه‌رانن، چونكه زیادكردنی باجی گومرگی واته زیادبوونی نرخی كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان له بازاڕ، كه ئه‌مه‌یش باری سه‌رشانی هاووڵاتییان قورس‌تر ده‌كات.
كۆمه‌ڵه بازرگانانی عێراق دوێنێ شه‌موو داوای له‌سه‌رجه‌م خاوه‌نكاران كرد، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووكان و شوێنه بازرگانییه‌كانیان به داخراوی بهێڵنه‌وه و نه‌چنه سه‌ر كار، تا فشار ه‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست بكه‌ن، هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌یش داوه كه ئه‌وه‌ی ئێسته ڕوو ده‌دات ته‌قینه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی نه‌بوونی متمانه له نێوان بازاڕ و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته، هاوكات نه‌خوێندنه‌وه‌ی حكوومه‌ته بۆ دۆخی خه‌ڵك و قورستركردنی باری سه‌رشانیانه.
















Leave a Reply