بەرزی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش بە دوژمنێكی سەرسەختی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن هەژمار دەكرێ، ژمارەیەكی یەكجار زۆری خەڵك لە سەرانسەری دنیا بە دەستیەوە دەناڵێنن، چونكە هۆكاری جەڵتە و زۆربەی نەخۆشییەكانی دڵ و سوڕی خوێنە، بەڵام زانایان چوار خۆراكیان بۆ دیاری كردووین كە لەناوبەری چەوری زیانبەخشن لە جەستەی مرۆڤ.
بەگوێرەی راپۆرتێكی كۆمەڵەی دڵ لە ئەمەریكا، ئەو چوار خۆراكەی دەبنە لەناوبەری دوژمنە سەرەكییەكەی دڵ و سوڕی خوێن، بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەكەم: شۆفان، ڕێژەیەكی زۆری ڕیشاڵی تێدایە كە توانای توانەوەی هەیە بە تایبەت جۆری “بیتاگلۆكان” یارمەتی كەمبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش دەدا، لە رێی كەمكردنەوەی مژینی كۆلیسترۆڵ لە ناو گەدەوە.
دووەم: ئەڤۆگادۆ، دەوڵەمەندە بە چەورییە سوودبەخشەكان و ڕیشاڵ، دەتوانێ یارمەتیدەر بێ لە ڕێكخستنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێن، بەتایبەت ئەگەر وەك جێگرەوەی خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە چەوری بەكار بهێنرێت.
سێیەم: ماسییە چەورەكان، وەك ماسییەكانی جۆری سەلەموون و سەردین و ماكرێل، ئەوانە ڕێژەیەكی زۆری ئۆمێگا3ی چەورییان تێدایە، یارمەتیی دابەزینی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش دەدەن و دڵ بە تەندروستی دەهێڵنەوە.













Leave a Reply