هەنار بخۆ و دڵت بپارێزە

بینەر: (1.2K)

بە گوێرەی نوێترین توێژینەوەی تەندروستی دەركەوتووە كە هەنار كاركردنی دڵ بە ڕێژەی 80% باشتر دەكات، چونكە مادەیەكی تێدایە كە هاوكاری لێدانی دڵ دەكات.

توێژەران لە Kings College London دۆزیویانەتەوە كە مادەیەكی سروشتی بە ناوی Urolithin A دەتوانێت پرۆتینێكی گرنگ بە ناوی PKGIα چالاك بكات، ئەم پرۆتینە ڕۆڵێكی گرنگ لە شل ‌بوونەوەی دڵ و ڕێكخستنی فشاری خوێندا هەیە.

توێژینەوەكە بە تایبەتی سەرنجی خستووەتە سەر جۆرێك لە كەمبوونی كاركردنی دڵ كە تێیدا دڵ هێشتا دەتوانێت خوێن پەمپ بكات، بەڵام سەخت دەبێت و ناتوانێت بە باشی لە نێوان دوو لێدانی دڵدا شل ببێتەوە و پڕ لە خوێن ببێت.

لە تاقیكردنەوەكان دەركەوت كە، Urolithin A تەنیا كاركردنی دڵی باشتر نەكرد، بەڵكو توندبوون و گوشاری شانەكانی دڵی كەم كردەوە و یارمەتی دڵی دا بە باشی شل ببێتەوە. لە هەمان كاتدا، تاقیكردنەوە لەسەر شانەكانی دڵی مرۆڤ لە تاقیگەدا نیشانی دا كە ئەم مادەیە دەتوانێت خێرایی كۆبوونەوە و شل‌ بوونەوەی شانەكانی دڵ زیاد بكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *