بینەر:
(703)
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، حكوومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتێك لەبارەی داتا و زانیاری تایبەت بە پشكی كوردستان لە بودجەدا بڵاو دەكاتەوە.
فەرمانگەكە رای گەیاندووە، لە بودجەی گشتیی عێراق و ناردنی پشكەكە لەنێوان 2014 تا 2025، لە كۆی 146 تریلیۆن دیناری پشكی هەرێم تەنیا 41 تریلیۆن دینار نێردراوە و لە 12ساڵی ڕابردوو بەتێكڕا 2.04%ـی بودجەی گشتیی عێراقی فیدڕاڵ بۆ هەرێم نێردراوە.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لەو ماوەیە حكوومەتی فیدڕاڵی، مووچەی هەشت ساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە و قەبارەی بودجەی سەروەری لە 10 بڕگەوە بۆ 100 بڕگە زیاد كراوە.
هەروەها دووپات كراوە كە هەرێمی كوردستان بە 65 تریلیۆن دینار لە بودجەی سەروەری بەشدار بووە.
















Leave a Reply