لە كەركووك ئەفسەرێکی باڵای مەسیحی کوژرا

بینەر: (1.4K)

لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری كەركووك، ئەفسەرێکی باڵای پۆلیس کە لە پێکهاتەی مەسیحییە، لە نزیک ماڵەکەی خۆی تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ هەینی 19ی کانوونی یەکەم، سەرچاوەیەکی پزیشکی لە كەركووك ڕای گەیاند، عەقید (زێد عادل سەبیح) کە سەر بە پێکهاتەی مەسیحییە و پێشتر بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عەرەفە بووە، لە گەڕەکی عەرەفە و لە نزیک کەنیسە تەقەی لێ کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، چەکدارە نەناسراوەکان لە کاتێکدا تەقەیان لەو ئەفسەرە کردووە کە لە نزیک ماڵەکەی خۆی بووە، بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە.

دوای ڕووداوەکە هێزە تەناهییەکان ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی بکەرانی تاوانەکە دەست پێ کردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *