لە سبەینێوە ئەو گەڕەكانەی هەولێر نەوت وەردەگرن

بینەر: (1.7K)

لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكرێت، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاو كراوەتەوە دانیشتووانی سێتاقان، كورانی عەنكاوە، سەفین و تەیراوە نەوت وەردەگرن.

پاڵپشت بە خشتەی ئەو گەڕەكانەی كە بڵاو كراونەتەوە، نرخی هەر 100 لیتر 31 هەزار دینارە و تەنیا بە كارتی ئەلیكترۆنی دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 19ی كانوونی دووەم، سالار محەمەد لە لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون ڕای گەیاند، سبەی سێشەم دابەشكردنی نەوتی سپی لە گەڕەكەكانی سێتاقان، كورانی عەنكاوە، سەفین و تەیراوە دەست پێ دەكات، دابەشكردنەكەیش تەنیا لە ڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.

پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بۆ هەر خێزانێك بڕی 100 لیترە بە نرخی 31 هەزار دینارە.

خشتەكەی سبەی بەمشێوەیە دەبێت:

دانیشتووانی گەڕەكی سێتاقان دەتوانن لە بەنزینخانەی (وزە) نەوت وەربگرن.

دانیشتووانی هەردوو گەڕەکى کورانى عەنکاوە و سەفین، دەتوانن لە بەنزینخانەی (گەردی) لە ڕێگای بەحركەی كۆن – بەرامبەر گوندی شێخە شەل، نەوت وەربگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *