بینەر:
(21)
توێژینەوەكان سەلماندوویانە كە قاوە ڕێگریی لە هەرەسی جگەر و تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر دەكات، تەماتەیش ڕێگرێكی سەرەكییە لە كۆبوونەوەی چەوری لەسەر جگەر و چەوریی جگەر دەتوێنێتەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەك، زۆر خواردنەوەی قاوە یارمەتیدەرێكی سەرەكییە بۆ ڕێگرتن هەرەسی جگەر و تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر، ئەوانەی ڕۆژانە پێنج كووپ یان زیاتر قاوە دەخۆنەوە، بە ڕێژەی 32% كەمتر تووشی هەرەسی جگەر و شێرپەنجەی جگەر دەبن.
هیونسك كیم توێژەری پسپۆر لە بواری جگەر لە ناوەندی سیدرز سینای پزیشكی ئاماژەی داوە، دەرئەنجامی ئەو توێژینەوەیە بە تەواوی ئەوەی سەلماندووە، قاوە یارمەتیدەرێكی سەرەكییە و لەناوبەرێكی بنەڕەتی شێرپەنجەی جگەرە.












Leave a Reply