هەموو ئەو دەوڵەمەندانەی نزیكی كۆمارییەكان بوون و پاڵپشتی ترەمپ بوون، لە هەڵبژاردنی ناوخۆی ئەمەریكا زیانیان بەركەوت. بەڵام لە هەموویان زیاتر ئیلۆن مەسكە كە زیاتر لە 30 ملیاری لە دەست دا.
ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز بڵاوی كردەوە، گەورەترین بەشی زیانەكانی ئەو ملیاردێرە بەهۆی دابەزینی بەهای پشكەكانی كۆمپانیای سپەیس ئێكس بووە كە گەیشتووەتە زیاتر لە 30 ملیار دۆلار، ئەمەش بەهۆی نیگەرانیی بازاڕەكان لە سیاسەتە داراییەكانی داهاتووی واشنتن.
مەسك بەهۆی پاڵپشتی كۆمارییەكان و ئەو پارە زۆرەی لە كەمپینی هەڵبژاردندا بۆ كاندیدەكان بەخشیویەتی، دواتر بەهۆی دۆرانی كۆمارییەكانەوە هەمووی لە كیس چوون.
مەسك بازرگانی ئەمەریكی بەهۆی دەرەنجامی هەڵبژاردنی نیوەی خولی كۆنگرێسەوە 30 ملیار دۆلار زیانی بەركەوت، بەهۆی دابەزینی بەهای پشكەكانی كۆمپانیای سپەیس ئێكس و تێسلا.
كۆنترۆڵكردنی كۆنگرێس لەلایەن دیموكراتەكانەوە، مەترسی لەسەر گرێبەستە گەورەكانی كۆمپانیاكانی مەسك لە بواری بۆشایی ئاسمان و تەكنەلۆجیادا دروست دەكات، چونكە لێكۆڵینەوە لە هاوكارییە فیدراڵییەكان دەكەن و ڕێوشوێنی دارایی نوێ بەسەر پڕۆژەكانیدا دەسەپێنن.
هەرچەندە مەسك دەڵێت، دابەزینی پشكەكان كاتییە و كاریگەریی گەورەیان نابێت.
ئیلۆن ماسک بووەتە گەورەترین بەخشەری حزبی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانداو 446 ملیۆن دۆلاری بۆ هەڵبژاردنەکان تەرخان کردووە.
















Leave a Reply