له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تای وه‌رزی پایز، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزا و سه‌رمابوون به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له زیادبوون ده‌كات، ئه‌مه‌یش بۆ رۆتینی ڕۆژانه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی له پایزدا نه‌خۆشكه‌وتن زۆر ده‌بێ و خه‌ڵكێكی زۆر تووشی په‌تای وه‌رزی ده‌بن.
د. نیكی رامسكیل دامه‌زرێنه‌ری نۆرینگه‌ی فیمێل هێلس دكتۆر گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی به خاڵ ڕوون كردووه‌ته‌وه و له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین.
یه‌كه‌م: زیادبوونی جووڵه و چالاكی ڤایرۆسه‌كان، رامسكیل ده‌ڵێ، ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی ده‌بنه هۆی تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزا و سه‌رمابوون له كه‌شوهه‌وای سارد و فێنكدا زۆر چالاكترن به به‌راورد به وه‌رزی گه‌رما، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له پایز و زستانیش، ڤایرۆسه‌كان چالاك ده‌بن و مرۆڤ تووشی په‌تای وه‌رزی ده‌كه‌ن.
دووه‌م: هه‌وای سارد و وشك، ئه‌و جۆره هه‌وا سارد و وشكه كه له پایز بوونی هه‌یه، ده‌بێته هۆی وشكبوونی بۆڕییه‌كانی لووت، له كاتێكدا لینجه ماده‌یه‌ك له نێو لووت بوونی هه‌یه و هێلی به‌رگری یه‌كه‌مه بۆ به‌رگری جه‌سته و ڕێگرتن له چوونه‌ناوه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان بۆ نێو جه‌سته‌مان، به‌ڵام وشكی ئه‌و ڕێڕه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان به ئاسانی بگه‌نه قوڕگ و ئه‌گه‌ر سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌مان چالاك نه‌بێ و له‌وێوه‌یش ده‌ربازییان بێت، ئیتر تووشی په‌تاكه ده‌بین.
سێیه‌م: مانه‌وه‌ی زۆر له شوێنی داخراو، له كاتی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما زۆرێك به باشتری ده‌زانن كه له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه، ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌وه‌یش داده‌خه‌ن، ئه‌مه هه‌واگۆڕكێ كه‌م ده‌كات و ئه‌گه‌ری كه‌ڵه‌كه‌بوونی ڤایرۆسه‌كان له ژووره‌وه زیاتر ده‌كات، به‌مشێوه‌یه‌یش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه.
چواره‌م: كردنه‌وه‌ی قوتابخانه و جووڵه‌ی زۆری خه‌ڵك، دوای نه‌مانی وه‌رزی هاوین و دووباره ده‌ستكردنه‌وه به پرۆسه‌ی خوێندن، به‌ریككه‌وتنی قوتابیان له قوتابخانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر زۆر ده‌بێت، بۆیه قوتابییه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسی وه‌رزی بێت، سه‌دان خێزان تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كات.
پێنجه‌م: نیگه‌رانی و كه‌مخه‌وی، كه‌می كاتی خه‌وتن و زۆری گوشاری كاركردن له وه‌رزی پایز و نه‌بوونی سیسته‌می خۆراكی باش، هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری جه‌سته دروست ده‌كه‌ن و به لاوازی ده‌یهڵێنه‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته ژینگه‌یه‌كی له‌بار تا ڤایرۆسی په‌تای وه‌رزی له جه‌سته‌مان كۆ ببێته‌وه.













Leave a Reply