بۆچی نەخۆشانی شەكرە بە بەردەوام هەست بە ماندووبوون دەكەن؟

بینەر: (896)

زۆرێك لە نەخۆشانی شەكرە بە بەردەوام هەست بە شەكەتی و ماندووبوون دەكەن، تەنانەت دوای نوستنێكی باش، رەنگە ئەو حاڵەتە راستەوخۆ پێوەندی بە ئاستی شەكرەی خوێنەوە یان بەهۆی كاریگەری نەخۆشییەكە یان دەرمانی وەرگیراوەوە هەبێت.

لە هۆكارەكانی هەستكردنی نەخۆشانی شەكرە بە ماندوێتیی بەردەوام، بەرزیی رێژەی شەكرەی خوێن، بڵاوترین هۆكارە، كە رەنگە ئەو حاڵەتە چەند نیشانەیەكی لەگەڵدا بێت وەك تێنوێتی زۆر و دەموشكهەڵگەڕان و لەدەستدانی كێش و ئاڵۆزی بینین، دابەزینی شەكرەی خوێن، ئەویش ماندوێتی دروست دەكات، تەنانەت ئەگەر دابەزینەكە كەمیش بێت و لە نیشانەكانی لەرزینی لەش و برسیەتی و سەرئێشە و شێوانی بینین و زەحمەتی قسەكردن.

ئەگەری هەیە ماندووبوونەكە بەهۆی كاریگەرییەكانی نەخۆشی شەكرەوە بێت، وەك نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن، كێشەی گورچیلە و تووشبوون بە پەتا و تێكچوونی خەو، یان وەك كاریگەری لابەلای هەندێك دەرمان، وەك دەرمانی شەكرە، بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ بەكار بهێنرێت وەك دەرمانی میتفۆرمین، كە دەبێتە هۆی كەمی ڤیتامین بی12، ئەوەش شەكەتی و لاوازی ماسولكە و شێوانی بینین و كەمخوێنی دروست دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *