توێژینەوەیەكی نوێی زانستی ئاشكرای دەكات كە نیشانەیەك هەیە لەسەر نینۆكی مرۆڤ بە دیار دەكەوێت، ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە چەند نەخۆشییەكی مەترسیدار، لەوانە كێشەی دڵ و شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی سیستمی بەرگری، جیا لە هەندێك نەخۆشی پێست و گوازراوەی سێكسی.
وەك شارەزایان ئاماژە دەكەن نیشانەكە بریتییە لە سوورهەڵگەڕانی ئەو هیلالەی لە رووی سەرەوەی بنكەی نینۆك نزیك لە پێستی پەنجە هەیە، وەك رۆژنامەی “نیویۆرك پۆست”، ئاماژە دەكات، ئەو بەشە كە بە هیلالی نینۆك ناسراوە، لە دۆخی ئاسایی رەنگەكەی سپییە، كە رەنگە لە هەندێك كەس دیار نەبێت، بەڵام گۆڕانی رەنگەكەی بۆ سوور جێی هەڵوەستەیە، بەتایبەتی ئەگەر لە نینۆكی چەند پەنجەیەك دەربكەوێت.
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، سوورهەڵگەڕانی هیلالی نینۆك رەنگە ئاماژەیەك بێت چەند نەخۆشییەك، لەوانە كێشەی دڵ و هەوكردنی درێژخایەنی سی و بۆری هەوا و بەریشاڵبوونی جگەر و جۆرەكانی شێرپەنجە، وەك شێرپەنجەی لیمفەرژێنەكان و مۆخی ئێسك و خوێن و نەخۆشییەكانی سیستمی بەرگری لەش وەك دەردەڕێوی و گورگە و سەدەفییە و نەخۆشییە گوێزەرەوە سێكسییەكان، بەڵام وەك توێژەران دووپاتیان كردەوە سوورهەڵگەڕانی هیلالی نینۆك مەرج نییە بۆ تووشبوونی ئەو كەسە بەو نەخۆشییە مەترسیدارانە بگەڕێتەوە.













Leave a Reply