بینەر:
(688)
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلى خۆراک/هەولێر ئاگاداری بریکارانی خۆراکی پارێزگای هەولێر دەکاتەوە کە سبەى شەموو دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ ڕادەستکردنى پارەى لیستى خۆراک بۆئەوەى ڕۆژى سێشەمى داهاتوو بەشەخۆراک دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ هەینى شەشی تشرینى دووەمى 2026 بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلى خۆراک/ هەولێر بڵاوى کردەوە، بەیانی ڕۆژی شەموو فەرمانبەرانمان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی لیستی بریکاری خۆراک.
زیاتر هاتووە، بریکارانی بنکەکانی 201، 202 و 203 سەردانمان بکەن، چونکە ڕۆژی سێشەم خۆراک دابەش دەکرێت و هەر بریکارێک پارەی نەدابێت سزا دەدرێت.
















Leave a Reply