یەكێك لە كێشە گەورەكانی ئەو سەردەمە پێوەست بە شێوازی ژیان و سیستمی خۆراكی ناتەندروست، تەسكبوونەوە یان گیرانی خوێنبەرەكانە، شارەزایانی تەندروسیتی باسی چەند نیشانەیەكی شەوانەی داخرانی خوێنبەرەكان دەكەن كە نابێت فەرامۆش بكرێن.
لە نیشانەكانی شەوانەی گیرانی خوێنبەرەكان، ئازاری سینگ، واتە ئازارێكی سووك یان توند لە ناوەڕاست یان لای چەپی سنگ، لە كاتی پاڵكەوتنی سەر پشت شەوانە زیاتر دەبێت، هەناسەتەنگی، كاتێك لەو حاڵەتەدا دڵ ناچارە بۆ پاڵنانی خوێنی پڕ لە ئۆكسجین ئەركی زیاتر بكێشێت، مێروولەكردنی پەلەكان، واتە باسك و قاچەكان، بەهۆی لاوازیی سووڕی خوێن.
هەستكردن بە شەكەتییەكی زۆری شەوانە بەهۆی ماندووبوونی دڵەوە، دوای خەوتن باشتر دەبێت، پرخەپرخ لە كاتی نوستن، بەهۆی هەناسەنگییەوە پرخەپرخ دروست دەبێت و ئەو كەسە بەهۆی خنكانەوە چەند جارێك خەبەری دەبێتەوە، زۆر ئارەقەكردنی شەوانە، بەتایبەتی ئەگەر ئازاری سینگ و هەناسەتەنگی لەگەڵدا بێت.













Leave a Reply