پزیشكێكی كورد 11 سوودی سیر ئاشكرا دەكات

بینەر: (1.4K)

سیر یەكێكە لە خۆراكە زۆر بەسوودەكان و بە پارێزەری جەستە دادەنرێت بەرانبەر بە نەخۆشییەكان، د. كامەران رەسووڵ ژاژڵەیی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك لە چەند خاڵێكدا ئاماژەی بە سوودەكانی كردووە.

1. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كولیسترۆڵی خراپ و دابەزاندنی فشاری خوێن دەدات.

2. یارمەتیی خۆپاراستن دەدات لە جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشی تەسكبوونەوەی خوێنبەرەكان و ڕێگریكردن لە مەینی خوێن۰

3. پاراستنی تەندروستیی دڵ.

4. بەهێزكردن و چالاككردنی بەرگریی جەستە و خۆپاراستن لە پەتا و ئەنفلوەنزا و نەخۆشییە گواستراوەكانی تر.

4. خۆپاراستن لە چەندان جۆری شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی كۆڵۆن، گەدە، پەنكریاس، مەمك و پرۆستات.

5. یارمەتیی خۆپاراستن لە هەندێك جۆری كرم و مشەخۆرەكانی ناو گەدە دەدات۰

6. یارمەتیی زو چاكبوونەوە لە پەتا و هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا دەدات، لەگەڵ نەهێشتنی بەڵغەم، كۆكە و پاككردنەوەی سییەكان.

7. زۆر بەسوودە بۆ بەهێزكردنی مووەكانی قژ، چارەسەركردنی قژڕووتانەوە و خۆپاراستن لێی، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی تەندروستی پێست، گەشبوونەوەی و نەهێشتنی چرچولۆچی، خاڵ، زیپكە و لاوازیی دەموچاو.

8. بەسوودە لە كەمكردنەوەی نیشانە و ماكە درێژخایەنەكانی نەخۆشیی شەكرە وەك كێشەكانی گورچیلە و كۆئەندامی دەماروچاو، هەروەها یارمەتی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكرە دەدات.

9. كەڵكی زۆرە بۆ خانمانی دووگیان و كەمكردنەوەی ئەگەری حاڵەتی (تسمم الحمل) و ڕۆڵی هەیە بۆ گەشەی كۆرپەڵە و خۆپاراستن لە هەوكردن لە كاتی سكپڕیدا.

11. یارمەتیی دابەزاندنی كێش دەدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *