پارێزگاری بانكی ناوەندی: لابردنی سفرەكانی سەر دراو پێویستی بە یاسایە

بینەر: (971)

لە ماوەی دوایی هاوكات لەگەڵ ئەو تەنگژە داراییە قووڵەی رووبەڕووی ئابووریی عێراق بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و وەستانی بەشی زۆری هەناردنی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت بووەتەوە، باسی چەند رێگەچارەیەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەنگژەكە كرا، لەوانە لابردنی سفرەكانی سەر دراوی عێراق و چاپكردنی دراوی نوێ، بانكی ناوەندی ئەو كارەی رەت كردەوە، پارێزگاری بانكەكەش زانیاری زیاتر دەدات.

نزار ناسر حوسێن پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دووپاتی كردەوە كە گۆڕینی دراو لە دەسەڵاتی راستەوخۆی بانكی ناوەندیدایە و لابردنی سفرەكانی سەر دراوی عێراق پێویستی بە دەركردنی یاسایە لە پەرلەمان، ئەو لە دیداری ژمارەیەك شارەزای ئابووری گوتی، پرۆسەی چاكسازی كەرتی بانكی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای “ئۆلێڤەر وایمان”، بەردەوامە، بۆ لەمەودوا هیچ سزایەكی نێودەوڵەتی ناخرێتە سەر كەرتی بانكی لە عێراق.

روونی كردەوە، متمانەی نێودەوڵەتی بە بانكی ناوەندی عێراق زۆرە و ئەو حەوت بانكەش كە رێگەیان پێ درا مامەڵە بە جگە لە دۆلار بكەن، بەمنزیكانە دەست بەكار دەكەن، ئاماژەی كرد كە پارەی خەڵك كە لە بانكی تەیف دانراوە، مەترسی لەسەر نییە و ئەگەر كورتهێنان رووبدات بانكی ناوەندی چارەسەری دەكات، ئاشكرای كرد كە ئێمە بۆیە پارەكان لە ئەمەریكا هەڵدەگرین، وەك شوێنێكی پارێزراو و تاكە دەوڵەت بوو كە پارێزبەندی بۆ عێراق دابین كرد، پارە دانان لە وڵاتانی تر مەترسیدارە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *