هەرمێ چارەسەری كێشەكانی گەدە و دڵ دەكات

بینەر: (1.0K)

خواردنی هەرمێ بە توێكڵەكەیەوە، سوودەكانی یەكجار زۆرن، بەتایبەت توێكڵەكەی ڕێژەیەكی زۆری ڕیشاڵی تێدایە و سوودی گەورە بە گەدە و دڵ دەگەیەنێت و كێشەكانیان ناهێڵێت.

هەرمێیەك بڕی 5.5 گرام ڕیشاڵی تێدایە، ئەو بڕە بەشێوەیەكی ڕۆژانە لە جەستە بوونی هەبێت، دەبێتە هۆی جووڵەی گەدە و پاككردنەوەی و پاراستنی دڵ بە تەندروستییەكی زۆرباش دەهێڵێتەوە.

ڕیشاڵی ناو هەرمێ بەشی زۆری لە توێكڵەكەیدایە، بەتایبەت ڕیشاڵی بەكتین كە بە ئاسانی شی نابێتەوە و سوودەكانی بۆ جەستە دەمێنێتەوە، جیا لەوەیش دژەئۆكسیدی زۆر لە پێكهاتەكەی بوونی هەیە.

بۆ گەدە، هەرمێ و ڕیشاڵی ناو هەرمێ، دەبنە هۆی زیادبوونی ڕێژەی پاشەڕۆ و قۆلۆن و ڕیخۆڵە ئەستوورە و باریكە بە تەواوی پاك دەكەنەوە، بەمشێوەیە قەبزی ناهێڵێت و پاككردنەوەی قۆلۆن و ریخۆڵەكانیش یارمەتیدەرێكی بەهێزە بۆ تەندروست مانەوەی كۆئەندامی هەرس.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *