له ئه‌نجامی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی ڕه‌ئس له‌فان بۆ به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له قه‌ته‌ر، نرخی مه‌ترێك سێجای غاز به ڕێژه‌ی 88% به‌رزبووه‌وه، هاوكات هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وزه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وتیش دانا و به ڕێژه‌ی 3% به‌رزبووه‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی ڕهئسلهفان له ته‌ك گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غازی سروشتییه له جیهان و هه‌نارده‌ی زۆرترین بڕی غاز له جیهان بۆ وڵاتان ده‌كات، به‌هۆی هێرشكردنه‌سه‌ری مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز له جیهان دروست كردووه و ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی مه‌ترێك سێجای غازی سورشتی به ته‌واوی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
ئاژانسی بلومبێرگ له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی، نرخی غازی ئه‌وروپی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به به‌راورد به دوێنی 70% و غازی شلی وڵاتانی ئاسیا به ڕێژه‌ی 88% به‌رزبووه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی چاككردنه‌وه‌ی ناوچه پیشه‌سازییه‌كه‌ی قه‌ته‌ر و دواكه‌وتنی هه‌نارده‌ی غازی سروشتی ئه‌و وڵاته بۆ جیهان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ نرخی غاز به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆر زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
















Leave a Reply