فراکسیۆنی پارتی لەبارەی مووچە و بودجە لەگەڵ شاندێکی باڵای بەغدا کۆ دەبێتەوە

بینەر: (660)

سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027، شاندێکی فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ شاندێکی باڵای حكوومەتی فیدراڵی کۆ بوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێم کردووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، ڕۆژی پێنجشەم پێنجی تشرینی دووەمی 2026، لیژنەیەک لە فراکسیۆنی پارتی کۆ بووینەوە لەگەڵ لیژنەیەکی حكوومەتی فیدراڵی کە پێکهاتبوو لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرانی نەوت و دارایی و شارەوانی و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی.

شێروانی زیاتر گوتی، ئامانج لە کۆبوونەوەکە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و پشکی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی 2027، لەم بارەیەوە بەدرێژی گفتوگۆ لەسەر مادەکانی پێوەست بە هەرێم کراوە و بۆچوونی خۆمان خستووەتە ڕوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *