ته‌نیا سێ خووله‌ك له ڕاهێنانی چڕ، به ڕاكردن و جووڵه‌كردن و هاژووتنی پایسكل، گۆڕانكاری ڕاسته‌وخۆ و فره‌وان له پرۆتیناتی نێو خوێن دروست ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌و هه‌نگاوه به 90 خولهك لێخوڕینی پایسكل به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دێته‌دی.
ئه‌و ماوه كه‌مه‌ی ڕاهێنانكردن مانای ئه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر كه‌متر ڕاهێنان بكه‌ین، چه‌وری زۆرتر ده‌سووتێنێن و چالاكی جه‌سته‌مان باشتر ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌رچه‌ند زیاتر مه‌شق و ڕاهێنان و وه‌رزش بكه‌ن، ته‌ندروستی و جه‌سته‌تان باشتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نه‌كه‌ن، ئه‌وا سێ خوولهكیش گرنگی و سوودی زۆری خۆی هه‌یه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانایانی زانكۆی رۆكفلهری ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامیان داوه، كه ڕاهێنانی چڕ ده‌بێته هۆی ناردنی ئاماژه‌ی لاوه‌كی بۆ جه‌سته و سووڕی خوێن چالاك ده‌كات، ئه‌گه‌ر پایسكلی جێگیری وهرزشكردنتان هه‌بێ و شه‌ش خولی 30 چركه‌یی ئه‌نجام بده‌ن و به هه‌موو تواناتانه‌وه په‌یدانی پایسكله‌كه بسووڕێننه‌وه، ئه‌وا سوودی گه‌وره‌تان پێ ده‌كات.
له ده‌رئه‌جامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه، كه ئاستی پرۆتیناتی نێو خوێن گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت و چالاك ده‌بێت، به به‌راورد به هاژووتنی پایسكل بۆ ماوه‌ی 90 خولهك به هێواشی و پچڕ پچڕی.













Leave a Reply