بینەر:
(242)
پڕۆژەیەكی گرنگی ئاو لە شێخان دێتە جێبەجێكردن و كێشەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە، بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو لەو سنوورە چارەسەر دەكات.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی ستراتیجیی ئاو لە سنووری شێخان جێبەجێ دەكات، ئامانج لێی دابینكردنی ئاوی پێویستە بۆ سەنتەری شارۆچكەكە و پێنج شارەدێ و 190 گوند.
سەردار شێخ یەحیا قایمقامی شێخان بە”وشە”ی رای گەیاند، چاوەڕێی تەواوبوونی دیزاین و نەخشەی پڕۆژەكە دەكەن، چونكە بڕی تەرخانكردنی بودجە لەسەر بنەمای دیزاینەكە دیاری دەكرێت.
بەگوتەی قایمقامی شێخان، كۆمپانیایەكی ناوخۆ بۆ كێشانی دیزاین و نەخشەی پڕۆژەكە راسپێردراوە. پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ نەخشەی پڕۆژەكە تەواو بێت و رووپێوی بۆ سەرجەم ئەو ناوچانە بكرێت كە پڕۆژەكە خزمەتیان دەكات.
















Leave a Reply