پزیشكان تێبینی ئەوەیان كردووە كە جیاوازییەك لە نێوان پیاو و ژن لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ هەیە، پیاوان زیاتر تووشی هەندێكیان دەبنەوە و ژنانیش هەندێكی تر، توێژەران لە زانكۆی نۆرس كارۆلاینا لە ئەمەریكا گەیشتنە هۆكاری ئەو جیاوازییە، دەركەوت دڵی مێیینە پشت بە جۆرە پرۆتینێك دەبەستێت وەك قەلغانێكی بۆماوەیی بۆ پاراستنی لە كاتی گەشەكردنی دەبەستێت، كەچی دڵی نێرینە دەتوانێت تەنانەت بێ ئەو پرۆتینە گەشە بكات.
ئەو پرۆتینە ناوی “DDX3X”ە و لە لایەن جینێك لەسەر كرۆمۆسۆمی ئێكس بەرهەم دەهێنرێت، لە تاقیكردنەوە لەسەر مشك لە تاقیگە، دەركەوت لابردنی ئەو جینە لە خانەكانی ماسولكەی دڵ، وای كرد كۆرپەلە مێیینەكان تووشی لەكاركەوتنی دڵ و مردن بەو هۆیەوە بەر لە لەدایكبوون ببنەوە، لەوكاتەی كۆرپەلە نێرینەكان كە هەمان گۆڕانكارییان بەسەردا كرا، گەشەی دڵیان ئاسایی بوو و نەمردن.
كایلا ماسۆن پزیشك لە بەشی بایۆلۆجیای خانە و فسیۆلۆجیای ئەندامەكانی لەش دەڵێت، گۆڕانكارییە جینییەكە دوو ئەنجامی جیاوازی بەپێی رەگەزی كۆرپەلەكان هەبوو، سەبارەت بە دڵی مێیینە، پرۆتینی ” DDX3X ” بۆ ژیانیان پێویست بوو، كەچی دڵی نێرینە دەتوانێت دەستبەرداری ببێت، كاتێك ئەو جۆرە پرۆتینە نابێت، ئاستی پرۆتینە پێویستەكان كە دڵی مێیینە بۆ پێكهاتن و كاركردن پشتی پێ دەبەستێت كەم دەبێتەوە.













Leave a Reply