سیستمی خۆراكیی هەر كەسێك ڕۆڵێكی گرنگ و یەكلاكەرەوە لە دیاریكردنی داهاتووی تەندروستیی كەسەكە دەگێڕێت، بەوەی كە تووشی نەخۆشیی درێژخایەن و كێشەی تەندروستی گەورە دەبێتەوە، بۆیە زانایان دووپات لەوە دەكەنەوە، سیستمی خۆراكی پێوەندیی زۆر گرنگی بە درێژی و كورتیی تەمەنەوە هەیە.
زۆر لە خەڵك سیستمی خۆراكیی رووەكی دەگرنەبەر، خەڵكانێكیش زۆر گۆشت دەخۆن، لەگەڵ زیادبوونی تەمەن، پێویستییە خۆراكییەكانی جەستە گۆڕانی بەسەردا دێت، زیاتر دەستەبەركردنی ڤیتامین و كانزاكان لە سیستمی خۆراكی ڕۆژانە دەبێتە جێی بایەخ و گرنگی.
ئەو خۆراكانەی كە ڤیتامین و كانزا پێویستەكانیان تێدایە، هۆكارن بۆ تەندروست مانەوەی ئێسكەكان و ماسولكە، لەسەر كەسانی پێگەیشتوویش پێویستە ڕۆژانە زۆرترین بڕی پرۆتین بخۆن، لە تەك ڤیتامین دی و ڤیتامین بی 12 و كالیسیۆم، بۆ ئەوەی سەرجەم ئەندامانی جەستە بە تەندروستی بمێننەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی چینی، ئەو كەسانەی بە تەمەندا دەچن و كەمترین ڕێژەی گۆشت دەخۆن، ئەگەری گەیشتنیان بە تەمەنی 100 ساڵ یان زیاتر زۆر كەمە، بە بەراورد بەوانەی كە گۆشت بە بەردەوامی دەخۆن.













Leave a Reply