لە دوای راپەڕین و ناڕەزایەتییەكانی ئێران و دوو گەڕی شەڕی ئیسرائیل و ئەمەریكا لە دژی ئێران، بەهای تمەنی ئێران بەرانبەر بە دراوە بیانییەكان لە ناوخۆی ئەو وڵاتە روو لە دابەزینی بەردەوامە و گەیشتووەتە ژمارەیەكی پێوانەیی، لە ماوەی دوایی لەگەڵ دەست پێكردنەوەی هێرشەكانی سەر ئەو وڵاتە نرخی تمەن بەرانبەر بە دراوە بیانییەكان زۆر دابەزیوە و نرخی زێڕیش لە هەڵكشانی بەردەوامە.
بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ یەكشەم لە بازاڕەكانی ئێران تۆمار كراون، نرخی دۆلارێكی ئەمەریكی گەیشتووەتە 194 هەزار و 500 تمەن، نرخی یەك یۆرۆ گەیشتووەتە 223 هەزار تمەن و نرخی یەك جونەی ئیستەرلینی گەیشتووەتە 262 هەزار تمەن، هەرچی زێڕە نرخی گرامێك زێڕی عیار 18 گەیشتووەتە 19 ملیۆن و 138 هەزار تمەن و نرخی یەك مسقالی گەیشتووەتە 82 ملیۆن و 895 هەزار تمەن.
ئەوە لەوكاتەی نرخی زێڕ لە دنیا بەرو بووەتەوە كە نرخی یەك ئۆنسەی گەیشتووەتە 4018 دۆلار، ئەوەش دۆخەكەی لە ئێران شلۆقتر كردووە، جیا لە داتەپینی ئابووریی ئەو وڵاتە بەهۆی سزاكان و بەردەوامیی شەڕ و ئاڵۆزی، بەهۆی مەترسی و هەموو ئەگەرەكانەوە خەڵك پەنا بۆ كڕینی زێڕ و دراوە بیانییەكان دەبات، ئەوەش بەهای تمەنی ئێرانی زیاتردابەزاندووە.
ژنه یاریزانهكهی شهترهنج سهرۆكایهتی ههنگاریا ڕهت دهكاتهوه لە جامی جیهانی 2026 عێراق لە كۆتایی پۆلێنی فیفایە
زۆرترین خوێنراو
پەرلەمانتارێك: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت بەنزینخانەكان نرخیان دابەزاند ” رێكاری توند و یاسایی دەستی پێ كرد” “بیانووی گرانی دۆلار نەما و كاتی ئەوەیە نرخی خۆراك دابەزێت”
زێڕ گەورەترین زیانی هەفتانە لە ماوەی شەش هەفتەدا تۆمار دەکات پەرلەمانتارێك: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت نرخی گەنمی جووتیارانی كوردستان دیاری كرا
















Leave a Reply