بڕیاری لێخۆشبوون و داشكاندن دەرچوو

بینەر: (926)

بۆ بازرگانان بڕیاری داشكان دەرچوو، هەر بازرگانێك تەنیا ساڵی 2025 قەرزار بێت، ئەوا لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت و تەنیا پێویست دەكات رسووماتی ساڵی 2026 بدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 31ـی ئایار، گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە “وشە”ـی راگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتیی یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكان، بە مەبەستی سووككردنی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی ئەندامان و هاندانی زیاتری كەرتی تایبەت، بڕیاری داشكاندن و لێخۆشبوون دەرچوو.

زیاتر گوتی، داشكانەكە پاكتاوكردن و لێخۆشبوونی رسووماتی ساڵانی رابردووە، كە بڕیار درا تەنیا رسووماتی ساڵانی (2025 – 2026) لە بازرگانان وەربگیرێت، هەروەها هەر بازرگانێك تەنیا ساڵی 2025 قەرزار بێت، ئەوا لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت و تەنیا پێویست دەكات رسووماتی ساڵی 2026 بدات.

باسی لەوەش كرد، ئەم بڕیارە گشت جۆرەكانی ناسنامەی بازرگانی دەگرێتەوە، تەنیا جۆری (دەڵاڵی) نەبێت كە بڕیارە لە كۆبوونەوەی داهاتوودا تاوتوێ بكرێت و بڕیاری لێ بدرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *