بارودۆخی عێراق لە دیدی ئێمەدا

بینەر: (1)

سیامەند حەمید

سیستەمی سیاسی لە عێراق بەپێی دەستووری ساڵی ۲۰۰٥، سیستەمێکی کۆماری، پەرلەمانی، دیموکراسی و فیدراڵییە. بەڵام لە واقیعدا، ئەم سیستەمە لەسەر بنەمایەک بەڕێوەدەچێت کە پێی دەوترێت “تەوافوقی سیاسی” یان دابەشکاریی تایفی و نەتەوەیی.

عێراق لە واقعدا دابەشکراوە بۆ سێ هەرێمی شيعەو سوننە، وە لەناو سوننەکانیش بۆ هەرێمی کوردستان،سێ ئاراستەو دیدگاو بۆچۆنی جیاواز ولات بەڕيوە دەبەن،کە هەر هەرێمێک کەوتوەتە ژێر کاریگەری چەن ولاتیکی دراوسێ و بە ئاشکرا دەست تێوەردان دەکەن بۆ مەرامی سیاسی و ئابوری خۆیان.

لە هەرێمی شيعەدا دەیان حیزب و گروپ و هێزی میلیشیایی جۆراو جۆر بونی هەیە کە دابەشکراون بەسەر شارو شارۆچکەو ناوچە جیاوازەکانی ژێر دەسەلاتی خۆیان، کە ئەم جۆرە هێزانە لە لایەن سەرکردە شیعەکان و سەرۆک عەشیرەتەکانەوە بەرێوە دەبرێن، داهاتیشیان ئەو نەوتەیە کە بە نایاسایی بەرهەمی دەهێنن، بێ گومان ئەم گروپ و هێزانەش لە یاسا دەرچون و دەیان کاری قیزەون ئەنجام ئەدەن، وە هەموشیان لە لایەن مەرجەعی شیعەو ولاتی ئیرانەوە ئاراستە دەکرێن،

لە هەرێمی سوننەدا:ناوچەکانی عێراق پاشماوەی داعش و گروپی رێکخراوو شانەی نوستوو بونی هەیە، کە ئەمانیش لە لایەن کۆنە بەعسی و ئەمیرو والیەکانی ناوچەکەوە بەڕیوە دەبرین، کە تاوانبارن بە قەتل و عام و تیرۆرو تۆقاندن و دەیان کاری قێزەونی تر…….
سەرچاوەی داهاتیان سەرانە وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی قاچاخ و هاولاتی رفاندن و ئازادکردنیان لەبەرامبەر بریک پارەدا، وە هەروەها ژمارەیەک ولاتی دراوسێی سوننە مەزهەبیش پالپشتی لۆجستی و مادی و مەعنەوییان دەکەن.

هەرچی هەرێمی کوردستانیشە دابەشکراوە بۆ دوو دەسەلات و دوو ناوچەی جیاواز، کە دوو حیزب و دوو بنەمالە ماوەی زیاتر لە ٣٥ ساڵە بە دیکتاتۆری بەریوەی دەبەن.
بێ گومان لە کوردستانیش حیزب لەسەروی یاساو بەرپرسەکانیش لەسەروی دادگاوەن، جگە لە هەبونی دوو ناوچەی زەردو سەوز، لەهەر ناوچەیەکیش دەیان هێزی دەمامکدارو جۆراو جۆر بونیان هەیە، کە ئایدیاو و تیروانین و فکری سیاسیان جیاوازە و لە لایەن بەرپرسێکی ئەنفال چی و دزو گەندەلەوە ئیدارە دەدرین…..

هەریەک لەم سێ هەرێم و هێزانە خاڵی پشکنینی خۆیان هەیە، لە شاریکەوە بۆ شارێکی تر سەرانە لە خەڵک وەردەگرن، بونەتە مایەی نەگبەتی و نەهامەتی و دەیان قەیرانی جۆراو جۆر…..
لەگەل ئەوەشدا هۆکاری سەرەکی پشێوی و ناسەقامگیری ولاتن، ئارامی و ئاسایشیان لە ولات نەهێشتوە، هیچ کەسیک هەست بە سەلامەتی و پاراستنی ژیانی ناکات چونکە ئەم هێزانە تاوانباران بە شەهید کردنی ڕۆژنامە نوسان و ئەدیبان و رۆشنبیران، هەروەها رفاندن و زیندانی کردنی ئازادیخوازان بەشیکە لە ئامانجی ئەم گروپ و هێزانە، هەڕەشەکردن و چاوسورکردنەوەو هەلکوتانە سەر مالی هاولاتیان تەنها لە سەر جیاوازی بیروبۆچون یاخود لەسەر داواکردنی ژیانیکی شایستەو نان و ئازادی……

هەموو ئەمانە دەرخەری ئەو راستیەن کە ئازادی و ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی بونی نیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وە هەریەک لە ئیمەی ئازادیخواز بەهەر هۆکارێک بگەڕێینەوە عێراق،بێ گومان لە لایەن ئەم گروپ و هیزانەوە دەستگیر دەکرێین تا دەگاتە رادەی ئازارو ئەشکەنجەو زیندانی و پاشان تیرۆرکردن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *