بینەر:
(559)
سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاوی كردەوە، دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز/یۆلیۆی زۆرینەی ڕەهای كارمەندانی عێراق دوا دەكەوێت، بەهۆی كەمیی سیولە و نەبوونی داهاتی پێویست لە بانكەكانی عێراق.
ئەو سەرچاوەیە بۆ “شەفەق نیوز” ئاشكرای كرد، هۆی دواكەوتنی مووچەی كارمەندان بۆ كاریگەری و لێكەوتەكانی جەنگ لە نێوان ئەمەریكا و ئێران دەگەڕێتەوە، بەوهۆیەوە گەرووی هورمز داخرا كە ڕێڕەوی سەرەكیی هەناردەكردنی نەوتە بۆ دەرەوە و نەوتیش سەرچاوەی سەرەكی داهاتی عێراقە.
زیاتر گوتی، ئەمە وایكردووە بارگرانی و قورسی لە دەستەبەركردنی سیولەی پێویست دروست ببێت، ئەمەیش فەرمانی وەزارەتی دارایی بۆ ناردنی لیستی مووچەی كارمەندانی عێراق بۆ خەرجكردنی مووچەكانیان دواخستووە.
















Leave a Reply