لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی تەمووز رەوانەی بەغدا دەكرێت

بینەر: (1.6K)

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی تەمووز و تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا بكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ی تەمووز، سەرچاوەیەك “وشە”ی ئاگەدار كردەوە كە ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێت.

دووپاتی كردەوە كە لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی بتوانن رێكارەكانی وردبینی لە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە بە خێرایی تەواو بكەن و مووچە لە كاتی خۆیدا دابەش بكەن.

ئێستە داهاتی ناوخۆ كە بڕەكەی 120 ملیار دینار داواكاری بەغدایە، كێشەی نییە، چونكە بەغدا چاوەڕوانی ناردنی ئەو پارەیە ناكات و لە لێبڕینەوەی پارەی مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *