بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، ئاماری ساڵی 2025ـی پڕۆژەكانی بڵاو كردەوە. بەپێی ئامارەكە، تەنیا لە ساڵی رابردوودا بە گوژمەی زیاتر لە 65 ملیار دینار، رەزامەندیی بۆ 94 پڕۆژەی جۆراوجۆر دراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، ئاماری ساڵی 2025ـی پڕۆژەكانی بڵاو كردەوە. وردەكاریی پڕۆژەكان بریتین لە: پڕۆژە تەواوكراوەكان: نۆ پڕۆژە بە گوژمەی 36,445,556,854 دینار.
لە قۆناغی جێبەجێكردن: 18 پڕۆژە بە گوژمەی 11,935,061,475 دینار.
لە قۆناغی كۆتایی: 14 پڕۆژە بە گوژمەی 1,911,096,000 دینار.
پڕۆژەی وەزارەتی شارەوانی: دوو پڕۆژەی ستراتیجی بە گوژمەی 43,320,000,000 دینار.
ئەوەش روون كراوەتەوە، ئەو ئامارە تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، ناو سەنتەری سۆران ناگرێتەوە، سەنتەری شار سەربە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران، ئەو ئامارە تەنیا هی 22 شارەوانییەكانی دەوروبەری شاری سۆرانن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران.
















Leave a Reply