داهاتی ئەم هەفتەی حكوومەت لە سلێمانی 11 ملیارە و هی یەكێتی 33 ملیارە

بینەر: (1.2K)

داهاتی سلێمانی بەپێی سایتی شەفافیەت كە یەكێتی دروستی كردووە بۆ سپیكردنەوەی ئەو پارانەی لە خەڵكی دەدزن، لە هەفتەی ڕابردوودا 11 ملیار دینار بووە، بەڵام هەر لەو داهاتە كە ڕاستییەكەی 44 ملیار دینارە، ئیدارەی گشتیی ئەو حزبە 33 ملیاری بۆ خۆی دەبات و یەك لەسەر چواری دەداتە حكوومەت، كەچی بە خەڵكیش دەڵێن حكوومەت خزمەتی نەكردووە.

ماوەیەكە راگەیاندنی یەكێتی باس لەوە دەكەن كە حكوومەتی هەرێم، جیاوازیی لە تەرخانكردنی پارە بۆ سنووری سلێمانی و هەولێر دەكات، دەڵێن: پڕۆژەكانی هەولێر بەردەوامن و پڕۆژەی سلێمانیش وەستاون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *