بانكى ناوه‌ندى عێراق: ده‌ستكارى نرخى دۆلار ناكه‌ین

بینەر: (840)

بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ راگه‌ینراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ هیچ نیازێكى بۆ گۆڕینى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار نییه‌، ده‌شڵێ، “هه‌ر لێدوانێكیش بۆ گۆڕینى نرخى دينار ئه‌وا پێوه‌ندى به‌ بانكى ناوه‌ندى نییه‌ و بۆ شڵه‌ژاندنى بازاڕه‌”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى تشرینى دووه‌م بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ راگه‌ینراوێكدا ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار بكات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ تا راده‌یه‌كى زۆ سه‌قامگیريى له‌ نرخه‌كان دروست بووه‌.

بانكى ناوه‌ندى ده‌ڵێ، “هیچ نیازێك نییه‌ بۆ گۆڕینى نرخى دینار، ئه‌مه‌یش وه‌ك گونجانێك له‌گه‌ڵ ئامانجى سه‌ره‌كى كه‌ سه‌قامگیرى نرخه‌ و كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا ئه‌و ئامانجه‌ به‌دیهاتووه‌”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *