چالاكییە نافەرمییە ئابوورییەكان رێگرن لە هاتنی ملیۆنان دینار بۆ گەنجینەی عێراق

بینەر: (592)

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و نەبوونی هەلی دامەزراندن لە كەرتی گشتی، چالاكییە نافەرمییە ئابوورییەكان لە زیادبووندان، چەندان ملیۆن كارمەند و كاری سەربەخۆ بە شێوەیەكی نافەرمی و دوور لە چاودێریی حكوومەت بەڕێوە دەچن.

لە ئەنجامدا حكوومەت ئەو پارەیە لەدەست دەدات كە دەیتوانی لە ڕێگەی باج و پارەوەرگرتن بۆ كارە فەرمییەكان وەری بگرێت، ئەمەش وا دەكات هەبوونی سەرچاوەی تری داهاتی دارایی سەخت بێت و لە بری ئەوەی تەنیا پشت بە نەوت ببەستێت.

ئابووریی سێبەر لە چەند چاڵاكییەكی جیاواز پێك دیت، هەر لە كاری سەربەخۆی بچووكەوە تا دامەزراندنی كاری سەربەخۆی فراوانتر، یان چەندین كەس بە شێوەیەكی نایاسایی و نەدانی باج و نەكردنی ئەو ئەركانەی لەسەریانە.

كاربەدەستانی حكوومەت و شارەزایانی ئابووری وریایی دەدەن كە هەندێك سیستمی دارایی دەكرێ بۆ كاری نایاسایی بەكار بهێنرێت، لەكاتێكدا لە ژێر چاودێریی حكوومەت نەبێت، وەك بازرگانی نایاسایی بە كەلوپەل لە سنوورەكاندا، خراپ بەكارهێنانی هێز و داگیركاری یان سپیكردنەوەی پارە.

ئێستە كێشەكە گرنگتر بووە، لەكاتێكدا بەغدا دەیەوێ جگە لە نەوت سەرچاوەی تری دارایی زیاد بكات و بە‌هێزی بكات، بەپێی داتاكانی وەزارەتی دارایی عێراق لە حەوت مانگی سەرەتای 2026 نزیكەی 8.74 تریلیۆن دینار داهاتی لە سەرچاوەكانی تری جگە لە نەوت كۆ كردووەتەوە.

حكوومەت لە ساڵی 2023 لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لەم كێشەیە پێك هێنا، لیژنەكە چەند كارێكیان پێ سپێردرا لەوانە چاكسازی لە سیستمی باج و باشتركردنی كۆكردنەوەی داتا و پێوەندی نێوان خۆدزینەوە لە دانی باج بە شێوەیەكی نایاسایی و سپیكردنەوەی پارە.

و: ئەوین مەحموود

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *