چەند نیشانەیەكی داخرانی خوێنبەرەكان لەسەر دەست بەدیار دەكەون

بینەر: (1.4K)

داخران و تەسكبوونەوەی خوێنبەرەكان لە كێشە بڵاو و مەترسیدارەكانن، كاتێك خوێن بە تەواوەتی یان كەمتر لە پێویست بۆ ماسولكەكانی دڵ یان بەشەكانی لەش دەچێت و بەوەش خۆاك و ئۆكسجین كەتر دەكات یان ناگات و ئەو بەشە تووشی كێشە دەبێتەوە، چەند نیشانەیەك بۆ ئەو حاڵەتە هەیە، لەوانە لەسەر دەست بە دیار دەكەون.

لەو نیشانانە، ئازارێكی زۆر و كتوپڕی دەست، یەكێك لە دەستەكان، رەنگە نیشانەیەكی وریاكەرەوە بێت بۆ بوونی جەڵتە یان داخرانی خوێنبەرەكان، كە خوێن وەك پێویست ناگاتە ئەو بەشەی كێشەی هەیە، گۆڕانی رەنگی پەنجەكان، بەهۆی كەم گەیشتنی خوێن و ئۆكسجین، رەنگی پەنجەكان بۆ سپی یان شین دەگۆڕێت.

گرژبوونی ماسولكەی باسك و قۆڵ، ئەگەر كێشە لە خوێنبەری پەلەكانی سەرەوە هەبێت هەست بە ماندووبوون و قورسایی و گرژبوون دەكرێت، بەتایبەتی لە كاتی ئەرككێشان، ئەوەش بە هۆی نەگەیشتنی ئۆكسجین بۆ ماسولكەكان، سستی گەشەكردنی نینۆك بەهۆی لاوازی سووڕی خوێن كە كار لە نینۆك و پێست دەكات، لاوازیی ماسولكەكانی دەست و باسك و بێ هێزییان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *