توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تووشی سه‌ر گێژخواردن و ناڕوونی كاری مێشك ده‌بن، به‌هۆی كه‌می ده‌ردانی دۆپامینه‌وه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی و درێژمه‌ودایه و تووشی تووشبووانی كۆڤید 19 بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه له بڵاوكراوه‌ی ئی بایۆ میدیسینه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌و كاریگه‌رییه درێژ مه‌ودایه خۆی له پاشه‌كشه‌ی یادگه و بیرهاتنه‌وه‌ی شته‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای له‌به‌ركردنی شته‌كان له‌لایه‌ن مێشكه‌وه ده‌بینێته‌وه و سه‌رگێژخواردنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن زانایانی كه‌نه‌دا له‌سه‌ر 24 تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڤید 19 ئه‌نجام دراوه و ده‌رئه‌نجامی كاركردنی مێشك و یادگه‌یان به كه‌سانی هاوته‌مه‌نی خۆیان به‌راورد كراوه، كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوون. ئه‌وانه‌ی پێشتر تووشی كۆرۆنا ببوون، شانه دهمارییهكانیان كه‌متر دۆپامینی ده‌رداوه، كه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له ڕێكخستنی هاندان و فێربوون و هه‌ستكردن به زانین و فێربوون به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
جیفری مایه‌ر پزیشكی ده‌روونی له ناوه‌ندی وێنه‌گرتنی تیشكی مێشك له كه‌نه‌دا گوتی، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه، بۆ ئه‌گه‌ری تووشبوون به له‌ده‌ستدانی یادگه و پاشه‌كشه‌ی كاری خانه ده‌مارییه‌كانی به‌رپرس له ده‌ردانی دۆپامین لای به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی كه پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون.
دۆپامین پێكهاته‌یه‌كی كیمایی گرنگه و له مێشك ده‌رده‌رێ و به‌رپرسه له ڕێكخستنی سیسته‌می كاركردنی مێشك و هه‌ستكردن به چێژ و فێربوون و باشتركردنی پێوه‌ندی و كارلێكی شانه ده‌مارییه‌كانی مێشك.













Leave a Reply