هۆشداریی رژد.. وریای خواردنەوەی گەرمی سەرووی 65 پلە بن

بینەر: (947)

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن توێژەرانەوە نزیكەی ملیۆنێك كەس بەشدارییان تێدا كردووە و كەوتوونەتە چاودێرییەوە، بەوە گەیشتوون خواردنەوەی چای و قاوەی گەرم ئەگەر پلەی گەرمییەكەی لە سەرووی 65 پلە بێت، مەترسیی هەیە بەوەی كەسەكە تووشی شێرپەنجەی ئەو بۆڕییە بكات كە خۆراك بۆ گەدە دەگوازێتەوە.

پێگەی “عەرەبیە” رۆشنایی خستووەتە سەر توێژینەوە نوێیەكە كە لە گۆڤاری Women Health UKی بەریتانی بڵاو بووەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە توێژەران لە زانكۆی ئەكسفۆرد لە توێژینەوەكەیاندا 980 هەزار كەسیان لە بەریتانیا خستووەتە چاودێرییەوە، لە ئەنجامدا بەوە گەیشتوون كە خواردنەوەی زۆری خواردنەوە گەرمەكان ئەگەر گەرمییەكەیان لە سەرووی 65 پلە بێت، مەترسییەكی رژد دروست دەكات و ئەگەری هەیە بۆڕیی گواستنەوەی خۆراك بۆ گەدە، تووشی شێرپەنجە بێت.

لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە ئەوانەی خواردنەوەی گەرمی 65 پلە و سەرووتر دەخۆنەوە، ئەگەری زۆر هەیە لە درێژمەودادا تووشی شێرپەنجە ببن، ئەویش شێرپەنجەی بۆڕیی گواستنەوەی خۆراك بۆ گەدە، بە دروستی توێژەران دەڵێن، ئەوانە سێ بارتەقای ئەوانە تووشی شێرپەنجە دەبن كە چای یان قاوەی نیمچەگەرم دەخۆنەوە.

باس لەوەش دەكەن كە چای یان قاوە ئەگەر شیری لەگەڵ بێت، تا ئاستێك باشترە كە خواردنەوەكە ساردتر دەكاتەوە، واتە گەرمییەكەی ناگاتە پلەی 65 و سەرووتر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *