نەشتەرگەری لە حەوت نەخۆشخانەی ئەهلی هەولێر قەدەغە كرا

بینەر: (1.6K)

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێری كردووە، بڕیاری راگرتنی نەشتەرگەری لەو نەخۆشخانە تایبەتییانە داوە كە بەشی چاودێریی چڕیان تێدا نییە.

لە بڕیارەكەی وەزارەتی تەندروستیدا كە واژووی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە هاتووە، كە نەخۆشخانەكانی (سەلامەتیی كوردستان، هەوار، وێست ئای، رەحمە، بەریتانی، سوێدی و ویڵفەر) لە پارێزگای هەولێر بەهۆی چالاك نەبوون و بوونی كەموكورتی لە بەشی چاودێریی چڕیان، نەشتەرگەرییان تێدا رادەگیرێت.

لە كۆتایی بڕیارەكەدا هاتووە كە ئەو نەخۆشخانانە نابێت نەشتەرگەریان تێدا بكرێت، تا ئەو كاتەی كەموكورتییەكان چارەسەر دەكرێن و بەشی چاودێریی چڕ دەكەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *