هۆكارێكی تری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە ئاشكرا دەبێت

بینەر: (882)

نەخۆشی شەكرە بە هەموو جۆرەكانییەوەن لە نەخۆشییە درێژخایەنەكانە، چارەسەری بنبڕی نییە، بەڵام دەرمان و رێگەچارەی كۆنترۆڵكردنی بەردەستە، توێژینەوەیەكی نوێ بوونی پێوەندی لە نێوان پێكهاتەیەكی گۆشتی سوور و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە ئاشكرا دەكات.

بەپێی توێژینەوەكە، بەشێك یان پێكهاتەیەك بە ناوی “Neu5Gc”، هەیە كە لەشی مرۆڤ توانای بەرهەمهێنانی بە شێوەی سروشتی نییە، لە كاتی گەیشتنی بۆ ناو لەش، سیستمی بەرگری وەك تەنێكی نامۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكات، بەوەش وەڵامدانەوەیەكی هەوكردنی لەگەڵ دەبێت، رەنگە ئەوە پێوەندی بە تووشبوون بە شەكرەوە هەبێت.

توێژینەوەكە 90 هەزار كەسی پێگەیشتووی لە فڕەنسا گرتەوە، بۆ ماوەی حەوت ساڵ چاودێریی خواردنیان كرا، دەركەوت ئەوانەی زیاترین بڕی ئەو پێكهاتەیان وەرگرتووە، لە رێگەی خواردنی گۆشت، زیاتر بە رێژەی 63% تووشی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە بوونە، ئەوان زیاتر گۆشتی سووریان خواردووە.

لیوبۆلد فیزۆ توێژەر لە زانكۆی سۆربۆن لە پاریس ئاماژە دەكات، زۆری گۆشتی سوور لە سیستمی خۆراكی رۆژئاوایی، لە پاڵ بونی پێوەندی بەهێزی نێوان “Neu5Gc”، كە لە گۆشتی سوورەوە دێت، لەگەڵ مەترسیی تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە، وا دەكات ئەنجامەكان گرنگ بن، كە گۆشتی سوور زیاترین بڕی ئەو پێكهاتەیان تیادایە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *