ژنێكی گەنج لە سنە لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە كوژرا

بینەر: (1.4K)

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رای گەیاند، ژنێكی گەنج كە فەرمانبەری ئیدارەی پۆستی سنە بووە، ناوی “ئاتوسا جەعفەری” بوو لە تەمەن 27 ساڵان، “لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە” بە چەقۆ كوژرا و بكوژەكەش هەڵاتووە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە، “ئاتوسا جەعفەری” خەڵكی سنە، لە كاتێكدا سواری ئۆتۆمبێلەكەی بووە و دەیویست بەرەو شوێنی كارەكەی بڕوات، لە شەقام و لە پشتەوە كەوتە بەر هێرشی هاوژینی پێشووی.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو ژنە بە چەندان چەقۆ كراوەتە ئامانج و چەقۆیەكیش بەر دڵی كەوتووە، بەهۆی توندیی برینەكان و خوێنبەربوەنی زۆرەوە گیانی لە دەست داوە.

ئاتوسا جەعفەری چەند ساڵ پێشتر بە هۆی ناكۆكیی بنەماڵەیییەوە لە هاوژینەكەی جیا بووەتەوە و لەگەڵ دایكیدا دەژیا، بەڵام بەردەوام لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە لە ژێر هەڕەشە، ئازار و ئەشكەنجەدا بووە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو زانیویەتی، بكوژەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە لە شوێنەكە هەڵاتووە و هێشتا دەستبەسەر نەكراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *