ژنێك هەشت قاڵب زیوی دزی

بینەر: (1.4K)

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتی تاوانی راپەڕینی سەربە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێكیان گرت كە بڕی هەشت قاڵب زیوی دزیبوو كە دەكاتە هەشت كیلۆ.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی ئاب، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین، سكاڵای تۆمار كرد و بڕی هەشت قاڵب زیو كە دەكاتە هەشت كیلۆی لێ دزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیرا و دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان، زانیاریی پێویست كۆ كرایەوە و دوای یەك سەعات دوای تۆماركردنی سكاڵاكە، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و بیگرن.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە كاتی گەڕان و پشكنیندا، بڕی پێنج قاڵب لەو زیوەی كە تۆمەتبار دزیبووی، دەستی بەسەردا گیرا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *