یەکەم کاردانەوەى نەتانیاهۆ دواى لێدوانەکانى ترەمپ لەبارەى ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران

بینەر: (1.7K)

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕای گەیاند، هەر ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بکرێت، دەبێت گەرەنتی پاراستنی “بەرژەوەندییە باڵاکانی” ئیسرائیل بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی چڕ بوونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئادارى 2026، بنیامین نەتانیاهۆ ئاشکرای کرد، کە پێوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجام داوە و تێیدا پەرەسەندنەکانی دۆسیەی ئێران و ئەگەری وەبەرهێنان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن تاوتوێ کراون.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ، ترەمپ پێی وایە دەرفەتێک لە ئارادایە بۆ سوودوەرگرتن لەو دەستکەوتە گەورانەی سوپای ئیسرائیل و ئەمەریکا بەدەستیان هێناوە، تاوەکو ئامانجەکانی جەنگ لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە بەدی بێن کە بەرژەوەندییە باڵاکانمان بپارێزێت.

نەتانیاهۆ دووپاتى لەوەش کردووەتەوە، کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هاوتەریب لەگەڵ ڕێڕەوە سیاسییەکە بەردەوام دەبن. گوتیشی، “لە هەمان کاتدا، هێرشەکانمان لە ناو خاکی ئێران و لوبنان درێژەیان هەیە، ئێمە بە وردی بەرنامەی مووشەکی و ئەتۆمیی ئێران دەکەینە ئامانج و بەردەوامیشین لە وەشاندنی گورزی کەمەرشکێن لە حزبوڵا”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *