پێش ئه‌وه‌ی هیج ئاوه‌ڵناوێک ببه‌خشین به 31ی ئاب یان هه‌ر ڕووداو و بۆنه‌یه‌کی سیاسی-مێژوویی، پێویسته زەومینه و به‌ستێنه جۆراوجۆره‌کانی به‌دیهاتنی ئه‌و ڕووداو یان بۆنه‌یه‌مان له‌به‌رچاو بێت، ئه‌گینا به ئاسانی ده‌کرێت له که‌وانه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی ده‌ربهێنرێت و هه‌ر لایه‌ن و ده‌سته و گرووپێک ئاوه‌ڵناو و سیفه‌تی جۆراوجۆر به ئاره‌زووی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پینێت.
ڕه‌نگه ئێمه بۆ تێگه‌یشتن له مێژووی سه‌ده‌ی 20ی شۆڕشی کوردی له باشووری کوردستان، پێویستمان به‌وه بێت تا شه‌سته‌کان بڕۆینه دواوه، ڕه‌نگه بۆ تێگه‌یشتنی قووڵتر و خستنه‌ڕووی مه‌عریفه‌یه‌کی فره‌ڕه‌هه‌ند، بۆ مێژوویه‌کی پێش ئه‌وه‌یش، بگه‌ڕێینه‌وه به‌ڵام ئه‌و مێژووه واته شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌هۆی ڕۆڵی دیاریکراو و چاره‌نووسسازی ڕووداوه‌کان له‌و ڕێكەوتە، ده‌شێت کڵاوڕۆژنه‌یه‌کی باش بێت تا ڕووداوه‌کانی دواتر له‌ژێر تیشکی واقیع و به‌ستێنه تایبه‌تمه‌نده مێژوویی-سیاسییه‌که‌ی ئه‌ودا بخوێنینه‌وه و له گه‌ڕه‌لاوژێی حزبی و سه‌رلێشێواوی ئایدۆلۆجی دوور بکه‌وینه‌وه.
شه‌سته‌کان ئه‌و قۆناغه‌یه که باڵی مه‌کته‌ب سیاسی به هاندانی ڕه‌وانشاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جموجووڵی ڕه‌وانشاد جه‌لال تاڵه‌بانی له دژی پرۆژه‌ی سیاسیی و شوناسسازیی نەمر مه‌لا مسته‌فا بارزانی، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ڕێبه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر بباته ژێر پرسیار و ئه‌و ڕێچکه و ڕێبازه‌ی بارزانیی پێڕه‌وی کردووه، بخاته پشتگوێ و به‌ناوی تاکتیک و تێڕوانینی مۆدێڕنه‌وه ململانێی تێڕوانینێکی کلاسیکی شۆڕش و خه‌بات بکه‌ن. هێنده‌ی نه‌خایاند ئه‌م به ڕواڵه‌ت تێڕوانینه مۆدێڕن و نوێخوازه، به ختووکه‌دانی هه‌ندێ مه‌ئموور و داره‌ده‌ستی به‌عس، بووه هۆی پێوه‌ندیگرتنی مه‌کته‌ب سیاسیی له‌گه‌ڵ به‌عس، پێشتر بارزانیی هۆشداری دابوو که به‌عس یارییان له‌گه‌ڵ ده‌کات و ئه‌وه نه‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر کردیان و ئه‌نجامه‌که‌ی بوو به‌وه‌ی دوای ماوه‌یه‌ک زانییان به‌عس هیچ کام له به‌ڵێنه‌کانی ناباته سه‌ر و له‌و ماوه‌یه‌شدا ئه‌وان وه‌ک داشی دامه به‌کار هێنراون،
ئیتر بە ناچاری گه‌ڕانه‌وه لای مسته‌فا بارزانی و ئه‌ویش به‌خشینی و دیسانه‌وه ڕێگه‌ی دا بچنه‌وه ڕیزی خه‌باته‌وه، به‌ڵام ئه‌م تێڕوانینه وه‌همئامێزه لاده‌ره، هه‌ر ئارامی نه‌گرت و لەژێر ناوی تێڕوانینی مودێڕن و جیاواز، زەوینه‌یان بۆ په‌رته‌وازه‌یی و دروستبوونی که‌لێن له ڕیزه‌کانی پارتی و شۆڕشی ئه‌یلوولدا، له‌بار ده‌کرد!
ئه‌م دیمه‌نه، گێڕانه‌وه‌یه‌که ڕه‌نگه مام جه‌لالیش به وشه‌ی جیاواز هه‌روا گێڕابێتیه‌وه، واته ڕاستییه‌کی مێژووییه و حاشای لێ ناکرێ، به‌ڵام ڕه‌هه‌ندی گرینگی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه، چۆن ئه‌وان هه‌وڵی شێواندنی یه‌کڕێزییان دا به‌ڵام دواتر بارزانیی لێیان خۆش بوو؟ هۆکاره‌که‌ی هه‌ر ئه‌و به‌ستێنه‌یه که گوتاری پارتی به کردار پراکتیزه‌ی کردووه، واته کوردایه‌تی. ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که له‌م ڕووداوه‌دا حزبایه‌تی بوایه، ئه‌وا بارزانیی وه‌ك ڕێبه‌ری کاریزمیی شۆڕش ده‌یتوانی دادگاییان بکات و بڕیاری توندیشیان بۆ ده‌ربکات.
با وه‌ک گریمانه‌یه‌کی مه‌حاڵ وای دانێین ئه‌گه‌ر بارزانی بڕیاری له داره‌دانی بۆ ئه‌م که‌سانه که پشتیان له شۆڕش و ڕوویان له به‌عس کرد، ده‌ربکردایە، ئێسته جگه له هه‌ندێ گێڕانه‌وه‌ی دژبه‌ر و جیاواز، چی له‌و که‌سانه له یاده‌وه‌رییه‌کاندا بوو؟ ئایا شتێک به ناوی یه‌کێتی نیشتمانی ده‌هاته‌وه ئاراوه؟ ڕه‌نگه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه به شێوه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه و ڕه‌ها نه‌درێنه‌وه، به‌ڵام ناتوانین حاشا له‌م ڕاستییه بکه‌ین که به‌ستێنی مێژوویی و سیاسیی شۆڕشی ئه‌یلوول هه‌ر ئه‌و به‌خشش و لێبوورده‌ییه‌ی لێ ده‌وه‌شایه‌وه که له ڕێبازیی بارزانیدا مانیفێست کراوه.
با گریمانه‌یه‌کی دیکه له کات و ساتێکی جیاوازدا واته له سه‌رده‌می ئێستەماندا بۆ دۆخێکی هاوشێوه بکه‌ین، با وایدانێین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌ی ئێسته هه‌یه، هه‌موو جومگه و شار و پارێزگەکانی به یه‌ک سیستمی یه‌کگرتوو و دوور له ململانێی حزبی و لاده‌ر و نه‌یاره‌کان، له‌ژێر کۆنترۆڵ بوایە و به‌ڕێوه‌ی ببردایە، واته حزبه‌کان ته‌نیا له سنووری دیاریکراوی خۆیاندا ئیشیان بکردایە و سنووری نێوان حزب و حكوومەتی کوردی به زه‌قی و ڕادیکاڵی له یه‌ک جیا کرابانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کگرتووی کوردی و به‌بێ هه‌بوونی هیچ لاده‌ر و گێره‌شێوێنێک هه‌بوایە، ئایا ده‌کرا سه‌رۆکی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له 16ی ئۆکتۆبه‌ر خۆش بێ؟ به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر.
هیچ کوردێک هاتنی هیچ هێزێکی بیانی بۆ کوردستان پێ خۆش نییه، به‌ڵام 31ی ئاب وه‌ک وتراوه و ده‌بێ بگوترێتەوە و پێ‌داگر بین له‌سه‌ری، ده‌ستی ته‌راتێنی هەواڵگریی وڵاتانی له کوردستان و هه‌ولێر بۆ هه‌تاهه‌تایه کورت کرده‌وه و یەكسەر دەست بە بنیاتنان و پێشخستنی شارەكە كرایەوە و ئێسته هەولێر بووه‌تە ناوه‌ندێکی گرینگیی سیاسی، ئابووری و کولتووری له ئاستی جیهان و ناوچه‌که‌دا.
















Leave a Reply