وەزارەتی نەوتی عێراق: تەنگژەی غازمان نییە

بینەر: (139)

بەهۆی شەڕ و هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تاران پەنای بۆ داخستنی گەرووی هورمز بە رووی كەشتییە بازرگانی و هەڵگری نەوت برد، عێراق، كە زۆرترین نەوتەكەی بەو گەروەدا تێپەڕ دەبێت و هەناردەی دەكات، بەشێكی زۆری بەرهەمهێنانی نەوتەكەی وەستا، ئەوەش جیا لە نەوت، كاری لە كەمبوونەوەی نەوتی ماڵان و غاز كرد، وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت تەنگژەی كەمیی غازمان نییە.

بەپێی وەزارەتی نەوتی عێراق بەرهەمیی ناوخۆیی غاز لە نێوان 4700 و 5000 تۆنی رۆژانەیە و ئەوەش پێویستیی ناوخۆیی پڕ دەكاتەوە، هاوكات نیگەرانییەكە لە هەوڵی بەشێك لە بازرگانانە كە تەنگژەی دروست كردووە، ئەگینا ئەوەی دەخرێتە روو بەش دەكات، بۆیەش پشت بە دابەشكردنی غاز بە كۆبۆن بەستراوە بۆ رێگرتن لە قۆرخكاری و بەرزبوونەوەی نرخ.

لەو ناوەدا ماڵپەڕێكی عێراقی، “قەلەم نیوز”، چەند دیمەنێكی شەڕ و پاڵپاڵێنی خەڵكی لە پارێزگای بابل بڵاو كردووەتەوە، ئەوان هەوڵی بەدەستهێنانی بتڵی غاز دەدەن، كاتێك لەبەردەم وێستگەیەكی وزەی ئەو پارێزگایە غاز دابەش دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *