به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ پێگه‌ی سیمافۆر ئاشكرای كرد، كه بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له‌میانه‌ی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تره‌مپ دووپاتی له‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران كرده‌وه و به هه‌نگاوی به‌رهه‌مدار ناوی بردن.
به‌یانی دوێنێ دووشه‌م دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هێرشكردنه سه‌ر وێستگه‌كانی وزه‌ی ئێرانی بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ وه‌ستاند، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گوتی، ئه‌مه مانای وه‌ستانی ته‌واوه‌تی جه‌نگ نییه، بگره هێرشه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ئێران به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه ڕوونی كرده‌وه، كه وه‌ستانی پێنج ڕۆژی بۆردمانكردن ته‌نیا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه و وێستگه‌كانی وزه و كاره‌با له ئێران ده‌بێت، ئه‌مه بنكه و دامه‌زراوه سه‌ربازی و ده‌ریایی و مووشه‌كی و پیشه‌سازی سه‌ربازی ئێران ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و شوێنانه به‌رده‌وام بۆردمان ده‌كرێن.
















Leave a Reply