ستارمر: قبووڵی ناکەین گێچەڵەکانى ئێران لە گەرووی هورمز بەردەوام بێت

بینەر: (203)

ئەمڕۆ دووشەم 13ی نیسانی 2026، کیر ستارمر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، داوای کرد کە گێچەڵەکانى ئێران لە گەرووی هورمز کۆتایی پێ بێت، هەروەها دووپاتی کردەوە کە بەریتانیا ناچێتە ناو شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.

ستارمر لە گوتارێکدا ڕای گەیاند، “دیپلۆماسییەت تەنیا ڕێڕەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هیوادارین بەردەوام بێت”. لە بەشێکی تری قسەکانیدا دووپاتی کردەوە کە پێویستە ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا مسۆگەر بکرێت، و ناکرێت شێوازی گێچەڵ (ئیبتزازى) ئێرانی لە گەرووەکەدا بەردەوام بێت. هەروەها گوتی، ڕێگە نادەم بەریتانیا پەلکێشی ناو شەڕ بکرێت هەرچەندە فشارەکان زۆر بن، ئاماژەی بەوەش دا کە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا کار دەکات بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی گەرووی هورمز.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *