خواردنەوەی ڕۆژانەی قاوە چی بەسەر جگەر دەهێنێت؟

بینەر: (879)

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كرد كە خواردنەوەی ڕێكخراوی قاوە بەشێوەی ڕۆژانە، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تەواوی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر و پەككەوتنی جگەر، زۆرترین سوودیشی ئەوكاتە بە مرۆڤ دەگات كە ڕۆژانە پێنج كووپ قاوە بخۆنەوە.

توێژەرانی ئەم توێژینەوەیە بۆ ماوەی 12 ساڵ تاقیكردنەوەیان لەسەر جەستەی 355 هەزار گەنج كردووە و كاریگەری خواردنەوەی قاوەیان لەسەر جەستەی مرۆڤ تۆمار كردووە.

دەرئەنجامی توێژینەوەكە ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەوانەی كە ڕۆژانە پێنج كووپ یان زیاتر قاوە دەخۆنەوە، ئەوە بە ڕێژەی كەمتر 50% ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی جگەر كەم دەبێتەوە، هەروەها پرۆسەی پەككەوتن و لەكاركەوتنی جگەریشیان تووش نابێت، بە بەراورد بەوانەی كە قاوە ناخۆنەوە.

ئەو توێژینەوەیە دووپات لەوە دەكاتەوە، خواردنەوەی قاوە، ئەگەر شیر و شەكر و پێكهاتەی تریشی بۆ زیاد بكرێ، سوودەكانی لە دەست نادات و بەهەمانشێوە كاریگەریی لەسەر جەستەی مرۆڤ دەبێت.

توێژەران دەڵێن، قاوە تەندروستی جگەر باش دەكات، بەهۆی زۆری پێكهاتەی دژە ئۆكسید و هەوكردن لە ناویدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا دووپات لەوە دەكەنەوە كە خواردنەوەی قاوە پێویستە سنووردار بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *