فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سنوورى عێراق، پلانى سنووربه‌ندكردنى عێراقى ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ، “له سنوورى عێراق له‌گه‌ڵ سووریا دیوار به درێژایى 350 كلیۆمه‌تر دروست كراوه”. فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى سنوور دووپاتیشى ده‌كاته‌وه سنوورى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكى دراوسێ به‌گوێره‌ى ئاستى هه‌ڕه‌شه‌كان، سیستمى به‌رگریى بۆ داده‌نرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ى تشرینى دووه‌م، فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى سنوورى عێراق باسى له دانانى تۆڕێكى به‌رگریى كردووه له ته‌واوى سنووره‌كانى عێراق. باسى له‌وه كردووه پڕۆژه‌كه سه‌ره‌تا پلانه‌كه له سنوورى عێراق له‌گه‌ڵ سووریا له 2022 جێبه‌جێ كراوه، له كۆى 618 كیلۆمه‌تر، دیوارى كۆنكریتى به درێژایى 350 كیلۆمه‌تر لێ دراوه و ئه‌مه جگه له هه‌ڵكه‌ندنى چاڵ به قووڵى سێ مه‌تر و پانى سێ مه‌تر، سه‌ره‌ڕاى دانانى كامێرا.
فه‌رمانده‌یى سنوورى عێراق روونى ده‌كاته‌وه، ئه‌و پلانه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانى دراوسێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئاستى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه ده‌بێت كه له‌و وڵاتانه‌وه پێشبینى ده‌كرێت. له‌وانه له‌گه‌ڵ ئێران به‌هۆى سروشتى ناوچه‌كه، عێراق پێویستى به 35 فڕۆكه‌ى چاودێرى هه‌یه كه بتوانن 80 كیلۆمه‌تر بفڕن.
فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى سنوور باسى له‌وه‌یش كردووه له به‌غدا سه‌نته‌رێكى كامیراى چاودێرى دانراوه، كه راسته‌وخۆ دیمه‌نى سنووره‌كان پێشان ده‌دات و هه‌زار كامێرا له ته‌واوى سنووره‌كان به‌و سه‌نته‌ره به‌ستراونه‌ته‌وه.
















Leave a Reply