بینەر:
(809)
ده‌سته‌ی بازرگانی ده‌ریایی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر كه‌شتییه‌كی گوێزه‌وه له ئاوه‌كانی كه‌نداو و به دیاریكراویش له ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌جیره له ئیماڕات.
ده‌سته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه مووشه‌كێكی نه‌ناسراو كه‌شتییه‌كی گوێزه‌ره‌وه‌ی له 23 میلی ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌جیره له ئیماڕات كردووه‌ته ئامانج، به‌وهۆیه‌وه زیانی مادی به‌ر په‌یكه‌ری كه‌شتییه‌كه كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا هیچ كوژراو و بریندارێك بوونی نییه و هه‌موو ئه‌ندامانی تیمی كه‌شتییه‌كه و خودی كه‌شتییه‌كه‌یش سه‌لامه‌تن.
















Leave a Reply