ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات لە هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2027 دەكرێت و هەوڵیش دراوە لە بودجەكە چارەسەری كێشەی پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچە بكرێت.
ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاب، ئیخڵاس دڵێمی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات رێككەوتن كراوە لە نێوان حكوومەتی عێراق و پەرلەمان بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو رەوانەی پەرلەمان بكرێت و دووپاتیشی دەكاتەوە پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتی دارایی ئامادە كراوە.
دلێمی باسی لەوە كردووە نرخی خەملاێندراوی نەوت و نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار دیاری دەكرێت و هەروەها باسی لەوەیش كردووە مەسەلەی قەرز لە بودجەكە ئاماژەی بۆ دەكرێت. سەبارەت بە داواكاریی هاووڵاتیان لە پلەبەرزكردنەوە و گەڕانەوەی سەر مووچە دڵیمی دووپاتی دەكاتەوە ئەو كێشانە چارەسەر دەكرێن.
بەڵام سەبارەت بە هەمیشەییكردنی گرێبەستەكان دلێمی دەڵێ، “بەهۆی خراپی باری دارایی باسی ئەو بابەتە نەكراوە”.
















Leave a Reply