پێشانگەیەك لە سلێمانی سێ رۆژ فۆرمی قوتابیانی 12ی ئامادەی بێ بەرانبەر پڕ دەكاتەوە

بینەر: (1.4K)

ئەمڕۆ پێشانگەی “نێكست ستێپ” لە كارگەی كولتووری سلێمانی، بە مەبەستی ڕاوێژ پێدان بە دەرچووانی پۆلی 12 لەبارەی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین دەستی پێ كرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەموو 19ی ئەیلوول، پێشانگەی “نێكست ستێپ” لەناو سلێمانی بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی كە دەیانەوێت فۆرمی زانكۆلاین پڕ بكەنەوە، دەستی پێ كرد.

ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی پێشانگەكەیە و تا سێ ڕۆژی تر لەناو سلێمانی بەردەوام دەبێت، پاشان لە ناوچەكانی تر شوێن دیاری دەكەین بۆ هەمان مەبەست.

لە پێشانگەی نێكست ستێپدا نوێنەری زیاتر لە 30 زانكۆ و پەیمانگە ئامادەن كە قوتابی دەتوانێ ڕاستەوخۆ ڕاوێژیان لێ وەربگرێت، هاوكات 400 سكۆلەرشیپی تایبەت بە خوێندن لە پەیمانگە و زانكۆ تایبەتەكان هەیە، بۆ ئەو خوێندكارانەی كە دەیانەوێت بێ بەرانبەر بخوێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *