كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس كه له‌لایه‌ن ئیلۆن ماسكه‌وه خاوه‌ندانی ده‌كرێت، ئاشكرای كرد، ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵدانی گه‌شتێكی تری تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌شتی ئاسمانی ستارشیپ له 22ی ئه‌م مانگه ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر ده‌كات، ئامانجی هه‌ڵدانی كه‌شتییه‌كه‌یش گه‌یشتنه به خولگه‌ی گۆی زه‌وی، بۆ بڵاوه‌پێكردنی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئینته‌رنێتی ستارلینك.
گه‌شته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه چوارده‌یه‌مین گه‌شتی ستارشیپ ده‌بێ، دوای ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی گه‌وره له‌و مووشه‌كه هاتووه‌ته دی، كه كه‌شتییه‌كه هه‌ڵده‌داته ئاسمان، مانه‌وه‌یشی له خولگه‌ی زه‌وی ده‌وێ و خولێكی ته‌واو به ده‌وری زه‌وی نابڕێت، بگره به‌ر له ته‌واوی خولێكی ته‌واو بۆ سه‌ر زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و كه‌شتییه ئاسمانییه له خولگه‌ی زه‌وی بریتییه له بڵاوه‌پێكردنی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئینته‌رنێتی ستارلینك، كه به ڤێرژنی سێیه‌می ئینته‌رنێتی ستارلینك ناوده‌برێ و ژماره‌یه‌كی زۆر له مانگی ده‌سكرد له‌خۆ ده‌گرێت.
















Leave a Reply